وەزارەتى دارایى هەرێم وەڵامى وەزارەتى دارایى عێراقى دایەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتى دارایى و ئابووریی هەرێم وەڵامى وەزارەتى دارایى عێراقى دایەوە و دەڵێت، "دیاریکردنى پشکى هەرێمى کوردستان بە پشتبەستن بە خەرجیى راستەقینە پێچەوانەى دەستوورە".
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامێکی بە زمانی عەرەبی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،" ئەو رێڕەوەی وەزارەتەکەتان گرتوویەتییەبەر لە دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە خەرجی کردەیی (الإنفاق الفعلي)، پێچەوانەی حوکمەکانی دەستووری عێراقە، دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بە داهاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک خەرجی کردەیی".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەمساڵ بەپێی رێککەوتن بڕیار بووە عێراق 13 ترلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن دینار بنێرێت بۆ کۆی 12 مانگەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا 4 ترلیۆن و 223 ملیار و 625 ملیۆن و 165 هەزار دینار هاتووە".
ئەوەشی خستەڕوو، "عێراق 9 ترلیۆن و 110 ملیار و 961 ملیۆن و 835 هەزار دینار ماوە کە بۆ ساڵی 2025 بینێرێت".
PM:07:20:29/05/2025
ئهم بابهته 3228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت