کۆمسیۆنی عێراق: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان 41 هاوپەیمانێتى دەیانەوێت بەشداری بکەن


وێستگەنیوز-

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاماری تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتیەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە.


بەپێی ئامارى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، تاوەکو کۆتایی دەوامى فەرمیی پێنجشەممە، 22ى ئایارى 2025، کە دوا وادە بوو بۆ تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتیەکان، لە کۆى 343 پارتى مۆڵەتپێدراو، 118 یان ویستى بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن پێشانداوە.

هەر بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن بێت، 41 هاوپەیمانى کۆن و نوێ خواستیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن پێشانداوە، بەڵام 11یان پەسەندکردنیان ماوە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمیسیارانەوە.

تاوەکو ئەمڕۆ لە 66 هاوپەیمانێتى پێشوو، 25 یان ویستیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن پێشانداوە و پێنج هاوپەیمانێتى نوێ پەسند کراون، هاوکات 16 لیستى سەربەخۆ ویستیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق پێشانداوە

بەپێی ئەو کاتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکردووە، بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.


PM:10:57:22/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت