رۆژنامەی مەدا: رەنگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت
وێستگەنیوز-
لایەنە شیعەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بۆ بەهار یان هاوینی ساڵی 2026 دوابخرێت.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی مەدا بێت، لایەنە شیعەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بۆ بەهار یان هاوینی ساڵی 2026 دوابخرێت بەهۆی ئەو "سوپرایزەوە" کە ڕەنگە بەمزووانە رووبدات.
ئاماژە بەوەکراوە، لەم ماوەیەدا، چاوەڕوان دەکرێت هەندێک لە بەرپرسانی حکومەت کە دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن، هەروەها لەوانەیە سەدر بگەڕێتەوە ناو پەرلەمان.
سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکردووە، هەوڵەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەدوای ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە دەستپێدەکات، هەروەها پەرلەمان دوای پشووی یاسادانان بۆ پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە ئەوەش کاریگەری لەسەر وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن دروستدەکات.
بەپێی ئەو کاتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکردووە، بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.
AM:10:32:20/05/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت