لە پارێزگایەکی عێراق زیاتر لە 50 ژن وەک پێشنوێژ و وتارخوێن دامەزراون
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاشکرایکردووە لە پارێزگاکە زیاتر لە 50 ژن وەک پێشنوێژ و وتارخوێن دامەزراون.
میدیاکانی عێراق لە زاری ئەحمەد عەبد رەبە، ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگای نەینەوا بڵاویانکردەوە کە رایگەیاندووە، "دوای ئەوەی لە پاریزگای نەینەوا ناوی دامەزراوەکان دەرچوو، ناڕەزایەتی گلەیی لای هاوڵاتییان دەستیپێکرد، چونکە کارەسات لە بابەتی دامەزراندنەکە ئاشکرا کرا، ئەویش دامەزراندنی 50 ژن بووە وەک ئیمام و وتاربێژ لە وەقفی سوننی لە پارێزگای نەینەوا".
ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەو کەسەی راستەوخۆ بەرپرسیارە لەو هەڵە گەورەیە، وەقفی سوننە نییە، بەڵکو دیوانی پارێزگای نەینەوا و بەرێوەبەرایەتیی سەرچاوە مرۆییەکانە، چونکە ئەوانە بەرپرسن لە دۆسیەی گرێبەست و دامەزراندن و دابەشکردنیان بەسەر بەشەکاندا".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاندووە، "بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران لە نەینەوا، قوربانیانی تیرۆر یان شەهیدانیان لەبەرچاو نەگرتووە، پابەند نەبوون بە پێوەرە یاساییەکان و هەڵەی کارەساتبار و کاری نادروست روویداوە".
AM:09:35:20/05/2025
ئهم بابهته 656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت