کۆمیسیۆن ماوەی تۆماری دەنگدەران و هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکانی درێژکردەوە
وێستگەنیوز-
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ماوەی تۆماری دەنگدەران و هاوپەیمانی و پارت و لایەنە سیاسییەکانی درێژکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، "دوای گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیۆن، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی دەنگدەرانی تا کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی یەکشەممەی 15ی حوزەیرانی 2025 درێژکردەوە"
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو فەرمانە لە 19ی ئایار دراوە و پێویستە لە پێگەی فەرمی کۆمیسیۆن بڵاو بکرێتەوە".
هاوکات، کۆمیسیۆن بڕیاریدا، تۆمارکردنی هاوپەیمانی و پارت و لایەنە سیاسییەکانی تا کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی 22ی ئایاری 2025 درێژکراوەتە و فەرمانگەی کاروباری پارت و لایەنە سیاسییەکانی راسپارد ئەوەی لەسەریانە جێبەجێی بکەن.
PM:05:14:19/05/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت