ئاگر لە پاڵاوگەی بێجی کەوتەوە


وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە لە پاڵاوگەی بێجی کەوتەوە، بەڵام تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە زوو فریاکەوتوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئایاری 2025، ئاگر لەیەکەیەکی پاڵاوگەی بێجی، کە بە پاڵاوگەی رۆن ناسراوە کەوتەوە، بەرگریی شارستانیی پارێزگای سەلاحەددین رایگەیاند، "ئاگرکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەوتووەتەوە، بەڵام تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە زوو فریاکەوتوون توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگری بکەن لەوەی زیان بە یەکەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی نێو کۆمەڵگەی نەوتی بێجی، بگەیەنێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لەلایەن تیمە شارەزاکان دەستیپێکردووە".


AM:09:43:18/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت