وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئامادەنەبوونی سەرۆکی وڵاتان لە لوتکەی عەرەبی تووشی سەرسوڕمانی کردووین


وێستگەنیوز-

لە یەکەمین کاردانەوەیدا لەسەر ئامادەنەبوونی سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "تووشی سەرسوڕمان بووین و کاتمان پێویستە بۆ ئەوەی هۆکارەکەی بزانینن".


هەرچەند پێشتر باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق و فادی شمەری راوێژکاری سەرۆک وەزیران رایانگەیاندبوو، کە محەمەد بن سەلمانی جێنشینی سعودییەو شا عەبدوڵای، پادشای ئوردن و حەمەد بن عیسای پادشای ئوردون دێنە لوتکەکە، بەڵام هیچیان ئامادە نەبوون، ئەوانەی هاتبوون تەنیا میری قەتەر و سەرۆکی میسر بوون، باقی وڵاتان یا وەزیری دەرەوە یاخود بەرپرسی خوارووتریان ناردبوو.

هیشام عەلەوی بریکاری وەزارەتی دەرەوە دەڵێت، "هەرچەندە بەپێی پرۆتۆکۆڵ وا ئامادەکاری کرابوو زۆربەی ئەو سەرۆکانە بێن، بەڵام لە دوا ساتەکاندا پاشگەزبوونەوە".


PM:11:53:17/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت