میری قەتەر لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بەجێهێشت
وێستگەنیوز-
لەکاتێکدا بڕیاربوو میری قەتەر لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا وتارێک پێشکەش بکات، بەڵام بەبێ پێشکەشکردنی وتارەکە مەراسیمەکەی جێهێشت.
ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر بۆ بەشداری لە لوتکەی عەرەبی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لێکرا.
بڕیاربوو میری قەتەر وتارێک لە لوتکەی عەرەبی پێشکەش بکات، بەڵام وەک میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، میری قەتەر بەرلەوەی وتارەکەی پێشکەش بکات، لوتکەی عەرەبی جێهێشت و گەڕایەوە قەتەر.
هەروەک میدیا عەرەبییەکان باسیان لێوەکردووە، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، وتارەکەی بەشێوەی نووسراو ئاراستەی لوتکەکە کردووە و تییدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لوتکەی 34مینی عەرەبی لە دۆخێکی سەختی ناوچەیی و نێودەوڵەتی سازکراوە کە پێویست بەهاوکاریی و هەماهەنگی عەرەبی و نێودەوڵەتی دەکات بۆ چارەکردنی ئەو ئالنگارییانەی هاتووەتە پێشەوە.
میری قەتەر هیوای خواست کە بڕیارەکانی لوتکەی عەرەبی ببێتە هۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە هەموو بوارەکاندا.
ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025، لوتكهی وڵاتانی عهرهبی له بهغدا به ئامادهبوونی بهشێك له سهرۆك و نێردهی وڵاتانی عهرهبی و نێودهوڵهتی دەستیپێکرد.
PM:04:20:17/05/2025
ئهم بابهته 11236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت