سودانی هه‌ڵوێستی عێراقی سه‌باره‌ت به لوبنان، سوریا، وتووێژه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئایاری 2025 محه‌مه‌د شاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتاری عێراق له 34ه‌مین لوتكه‌ی عه‌ره‌بیدا به‌خێرهاتنی میوانانی لوتكه‌كه كرد و رایگه‌یاند كه "عێراق سیاسه‌تێكی ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌و كردووه كه شه‌راكه‌ت وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تێك به‌ره‌وپێش ده‌بات".
سودانی وتی: "دیدگای ئێمه بۆ كۆتاییهاتنی قه‌یرانه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌ستهێنانی مافی ته‌واوی گه‌لی فه‌له‌ستین بۆ ژیانێكی ئازاد و شكۆمه‌ندانه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی و راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌ی كه ناكۆكی و توندوتیژی په‌ره‌پێده‌دات، سه‌رچاوه‌ی گرتووه".
وتیشی: "ئه‌م جینۆسایده گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی هێنده دڕندانه كه هه‌موو ململانێكانی مێژوو به‌خۆیانه‌وه نه‌بینیوه".
له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌وه كرده‌وه كه "ئێمه ئاواره‌كردنی زۆره‌ملێی فه‌له‌ستینییه‌كانمان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و ئێستاش ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی غه‌ززه و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كه‌ناری ڕۆژئاوا و ناوچه داگیركراوه‌كان رابگیرێن و ده‌رگاكان به‌ڕووی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بكرێنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌موومان ئه‌و وێنانه‌مان بینیوه كه به سه‌دان منداڵ سه‌ره‌ده‌گرن بۆ پاروویه‌ك یان پارچه نانێك كه ڕه‌نگه ده‌ستیان بكه‌وێت یان به ده‌ستی به‌تاڵ بگه‌ڕێنه‌وه. یاده‌وه‌ری ئه‌م نه‌وه‌یه چی تۆمار ده‌كات جگه له ئازار و تاڵیی و هه‌ستكردن به نادادپه‌روه‌ری؟.. بۆیه بانگه‌واز و داوای كرده‌وه‌ی جددی و به‌رپرسیارانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین بۆ ڕزگاركردنی غه‌ززه و كاراكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ده‌زگای فریاگوزاری و كاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستین (UNRWA) له كه‌رتی غه‌ززه و له كه‌ناری ڕۆژئاوا".
وتیشی: "پشتیوانی ئاگربه‌ست له باشووری لوبنان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هێرشه دووباره‌بووه‌كانی سه‌ر سه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته برایه ده‌كه‌ین، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ڕۆڵی خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و سه‌قامگیری خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌ی، سودانی سه‌باره‌ت به سوریا رایگه‌یاند كه "هه‌ڵوێسته‌كانمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه پشتیوانی له یه‌كگرتوویی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یدا ده‌كه‌ین و هه‌رچه‌شنه ده‌ستدرێژی و هه‌ژموونێك به‌سه‌ر هه‌ر خاكێكی سوریادا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. به هیچ شێوه‌یه‌ك درێغی ناكه‌ین له پاڵپشتیكردنی برایان له سوریا بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی هاوڵاتیبوون و بنیاتنانی سیسته‌مێكی ده‌ستوری دیموكراسی له ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ئینتقالی گشتگیره‌وه كه مافه‌كانی گه‌لی سوریا و ئازادی ئایین بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی زامن ده‌كات و رووبه‌ڕووی تیرۆر به شێوه جۆراوجۆره‌كانی ببێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بڕیاره‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سوریا به‌رز ده‌نرخێنین و هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی گه‌لی برای سوریا.
روونیشیكرده‌وه كه "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه باوه‌ڕمان به دیالۆگ هه‌یه وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی، ئێمه پێشوازی و پشتیوانی خۆمان بۆ دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای دیدگایه‌ك كه باوه‌ڕی به ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مدار هه‌یه"
ئاشكراشیكرد كه "18 ده‌ستپێشخه‌ری گه‌وره بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كاری هاوبه‌شی عه‌ره‌بی راده‌گه‌یه‌نین، یه‌كه‌میان ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ دامه‌زراندنی سندوقی عه‌ره‌بی بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی بوژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه دوای قه‌یران و ململانێ و شه‌ڕه‌كان، هه‌روه‌ها لێره‌دا به‌شداری عێراق به (بیست ملیۆن دۆلار) له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه، و (بیست ملیۆن دۆلار) بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی لوبنانی برایانه دووپاتده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق راشیگه‌یاند كه: لوتكه‌ی سی و چواره‌مینمان ته‌نها كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو سه‌ره‌تای پڕۆژه و ده‌ستپێكێكی نوێیه تا گه‌ره‌نتی داهاتوویه‌كی شایسته به گه‌له‌كانمان و به‌دێهێنانی خواسته‌كانیان بكه‌ین".
PM:12:55:17/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت