كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ستیپێكرد
وێستگه‌نیوز-
كه‌مێك پێش ئێستا به به‌شداری ده‌یان سه‌ركرده و سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی و نوێنه‌ری ئه‌وروپی، كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ستیپێكرد،و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسی جۆراوجۆری تایبه‌تی به وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه تاوتوێ بكرێت.
له لوتكه‌كه‌دا ده‌یان سه‌ركرده و سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی به‌شدارن و تیایدا تاوتوێی كێشه‌كانی غه‌زه، سوریا و د‌وخی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كرێت.
له كارنامه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بیدا سه‌رجه‌م دۆسیه و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌و پرسه چاره‌نووسسازه‌كانیش گفتووگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
له یه‌كه‌م دانیشتنی لوتكه‌كه‌دا، كه له كۆشكی حكومه‌ت له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌فدی شانشینی به‌حره‌ین، سه‌رۆكی لوتكه‌ی پێشوو، وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، دوای ئه‌وه وته و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی لوتكه راده‌ستی عێراق ده‌كات، كه سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی 34ی ئێستای لوتكه ده‌كات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، دووه‌م دانیشتنی سه‌ره‌كی پێنجه‌مین لوتكه‌ی گه‌شه‌پێدانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه به وتارێكی لوبنان سه‌رۆكی پێشوی لوتكه‌كه ده‌ستپێده‌كات، دواتر سه‌رۆكایه‌تی و وته راده‌ستی عێراق ده‌كرێت، كه سه‌رۆكی ئێستای لوتكه‌یه.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش، كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی به سێیه‌مین دانیشتنی گشتی كۆتایی دێت، دواتر وتاری كۆتایی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره لوتكه پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌دوایدا وته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لوتكه‌ی 35ی داهاتوو وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، پاشان چالاكییه‌كان به كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆتایی دێت.
AM:11:58:17/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت