سوودانی: عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا ئیمزا بکات


وێستگەنیوز_

لە چاوپێکەوتنێکیدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "حکومەت کاری لەسەر ئەوە کردووە کە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.".

محەممەد شیاع سوودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی رایگەیاندووە، "بوونی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی حکومەت لەگەڵ چەمکی دەوڵەتدا ناگونجێت." 

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ماوەی دوو دەیەیە ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەتەوە، ئەمڕۆش کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانمان لەڕێگەی نەخشەڕێگایەکی یاسایی و سیاسی و ئەمنییەوە کە ئامانج لێی سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەکە تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا."

بە وتەی سەرۆک وەزیران، "عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا ئیمزا بکات، هەروەها جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەڵوێستی نەگۆڕی عەرەبی سەبارەت بە پرسی فەڵەستین کردەوە. 


PM:12:17:15/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت