قائانی له به‌غدا پاراستنی سنوور و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منی تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق پاراستنی سنوور و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منی تاووتوێ كرد.
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له پلاتفۆڕمی (X) دوو وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ (ئیسماعیل قائانی) فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوكرده‌وه.
ئه‌عره‌جی ده‌رباره‌ی وێنه‌كانی نووسیویه‌تی: "له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ قائانی كه سه‌ردانی به‌غدای كردووه گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی رێگاكانی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی عێراق و ئێران".
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ڵێت: "هاوكات هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ پاراستنی سنوور و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منیی (رێككه‌وتنی چه‌ككردن و گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێم بۆ كه‌مپه‌كان)مان تاووتوێ كرد".
راشیگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس "جه‌ختمان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی سه‌ركه‌وتنی دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران و پابه‌ندبوونی هه‌مووان به سه‌قامگیریی به‌رده‌وامی ناوچه‌كه‌وه".
سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی بۆ به‌غدا هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ وڵاتانی سعودیه و قه‌ته‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا.
PM:05:26:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت