د. لەتیف جەمال رەشید: هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له واده‌ی خۆیدا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند كه پێشوازی له‌و گۆڕانكارییانه ده‌كه‌ن كه له سوریا روویانداوه، ده‌شڵێت: "مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنوری سوریا زۆر پێویسته".
د. لەتیف جەمال رەشید سه‌رۆك كۆماری عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی حه‌ده‌سی سعودی وتی: "له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی بڕیاری باش سه‌باره‌ت به پرسه ناوچه‌ییه‌كان ده‌درێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئاستی به‌شداری سوریاش له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت".
سه‌رۆك كۆماری عێراق وتیشی: "پێشوازی له‌و گۆڕانكارییه ده‌كه‌ین كه له سوریا روویانداوه"، هیوای خۆشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی گه‌لی سوریا دوای چه‌ندین ساڵ له ئازار و مه‌ینه‌تی له ئاشتی و سه‌قامگیریدا بژین.
جه‌ختیشی له گرنگی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنوری سوریا كردوه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش، نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به بوونی هه‌ندێك گروپ له‌سه‌ر سنوری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوریا.
سه‌باره‌ت به بوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "دانوستانه‌كان چاره‌نوسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له وڵات دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویست بوو رێككه‌وتنه‌كان بگۆڕدرێت له گه‌ڵ ئه‌مریكا، ئەوا ده‌یكه‌ین".
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی له‌وه كرد كه له ئێستادا په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریكا باشه و هێزه‌كانی عێراق رێگه به هیچ گروپ و رێكخراوێك ناده‌ن خاكی ئێمه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنن.
سه‌رۆك كۆمار راشیگه‌یاند كه "هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له واده‌ی خۆیدا و هیچ ده‌قێك ته‌مه‌نی حكومه‌ت درێژ ناكاته‌وه".
PM:12:00:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت