یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق بەرەو سعوودیە بەڕێدەکەوێت
وێستگەنیوز_
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی ئایاری 2025، یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق بەڕێگەی ئاسمانی بەرەو سعوودیە بەڕێبکەوێت.
مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکە نوێترین فڕۆکەی بۆینگ 727، دریم لاینەر، و ئێرباس 787ی ئامادە کردووە، هەروەها ئامادەکارییەکانیش بەردەوامن بۆ زیادکردنی فڕۆکە لە ئەگەری زیادبوونی ژمارەی گەشتەکان.
هەروەها، "هۆڵی چاوەڕوانی تایبەت بۆ حاجیان دیاریی کراوە، ئاسانکاری بۆ چوونە ناو فڕۆکەخانەکان دەکرێت، هەروەها خزمەتگوزاریی و ژەمی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئامادە کراوە."
عەما توفەیلی، بەرپرسی ڕاگەیاندن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف رایگەیاندووە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەم کاروانی حاجیان بە هێڵی ئاسمانی عێراقیە بەرەو سعوودیە بەڕێدەکەون.
بە وتەی توفەیلی، ژمارەی گەشتی حاجیانی عێراقی بۆ سعوودیە لە فڕۆکەخانەی نەجەف، 17 گەشت دەبێت، کە لە هەر گەشتێکدا 150 حاجی دەگوازرێنەوە.
PM:12:03:08/05/2025
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت