سوودانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوت


وێستگەنیوز_

بە سەردانێکی فەرمی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوت.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی ئایاری 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی باڵای عێراق و تورکیا بۆ هاوکاریی ستراتیجی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوت."

پێشتر و لە رۆژی دووشەممە، 5ـی ئایاری 2025، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، شاندێکی فەرمی عێراقی گەیشتنە تورکیا وەک ئامادەکاریی بۆ ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتنی دوو قۆڵی.

ئەوکات باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەردانی شاندەکە لە چوارچێوەی ئامادەکارییە بەردەوامەکاندایە بۆ سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی بۆ تورکیا.


AM:10:24:08/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت