پەرلەمانی عێراق دەچێتە پشووەوە و وەرزی یاسادانان کۆتایی دێت
وێستگەنیوز_
وەرزەی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت و پەرلەمان دەچێتە پشووەوە. ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەڵێت، ئەگەر پێویستی بێت لەکاتی پشووەکەشدا پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە ماددەی 57ی دەستووری عێراق و ماددەی 22ی لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی چوارەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق رۆژی هەینی 9ی ئایاری 2025 کۆتایی بێت.
بەپێی بەرنامەی کار، پەرلەمان بۆ دوو مانگ دەچێتە پشووەوە، بەڵام کاری چاودێریی پەرلەمان بەردەوام دەبێت. هاوکات دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رایگەیاندووە، "ئەگەر دانیشتنێکی گرنگ و پێویست بێت، دەکرێت لەکاتی پشووی یاساداناندا دانیشتنی پەرلەمان بکرێت."
AM:09:23:07/05/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت