رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق دیاریکرا
وێستگەنیوز-
کۆمسیۆنی عێراق وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد و بەپێی بڕیارەکە، بانگەشە 30 رۆژ دەخایەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "کاتی تۆمارکردنی هاوپەیمانی، حزب و لیستەکان لە رۆژی 15/4/2025ـەوە دەستپێدەکات و رۆژی 14/5/2025 کۆتاییدێت، کە ماوەکەی 30 رۆژە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان، لە 15/5/2025ـەوە دەستپێدەکات و هەتاوەکو رۆژی 13/6/2025 بەردەوامدەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو، "وادەی تۆمارکردنی سکاڵای هاوپەیمانێتی و حزبەکان لە 15/4/2025 بۆ 1/7/2025 دەبێت و رۆژی 10/7/2025، راکێشانی ژمارە بۆ لیست و هاوپەیمانێتییەکان ئەنجامدەدرێت".
کۆمسیۆنی عێراق دەڵێت، "بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدەکان لە 9/10/2025 دەستپێدەکات و ماوەی 30 رۆژ دەخایەنێت، هەروەها قۆناغی پێشکەشکردنی سکاڵاکانی تایبەت بە بانگەشەش، لە رۆژی 10/10/2025 دەستپێدەکات و تا 11/11/2025 بەردەوامدەبێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "هەڵبژاردنی تایبەت لە رۆژی 9/11/2025 و هەڵبژاردنی گشتییش، لە رۆژی 11/11/2025 ئەنجامدەدرێت".
PM:01:56:06/05/2025
ئهم بابهته 4624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت