چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له واده‌ی خۆیدا ده‌كاته‌وه كه پێشتر بڕیار دراوه له 11ی تشرینی دووه‌می داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، "كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له نووسینگه‌ی دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامدا بۆ تاووتوێكردنی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگی نیشتمانی".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه وت‌ووێژیان ده‌رباره‌ی "پێشهاته‌كانی دۆخی گشتی عێراق، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری" كرد، جه‌ختیان له "گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان و زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات كرده‌وه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له "ئاماده‌كارییه به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌ت بۆ لوتكه‌ی عه‌ره‌بی داهاتوو كرا كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت". ئاماده‌بووان ستایشی "ئه‌و هه‌وڵانه‌یان كرد كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م بۆنه دیاره عه‌ره‌بییه دراوه، كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی عێراق و رۆڵی سه‌ره‌كی له ناوچه‌كه‌دا".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له "پێویستی پابه‌ندبوون به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراو كرده‌وه به‌جۆرێك رێز له ئیستیحقاقه ده‌ستوورییه‌كان بگرێت و پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌هێز بكات و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل بێت بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌كان".
PM:11:56:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت