کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وادەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکانى درێژکردەوە
وێستگەنیوز_
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکانى بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەران درێژکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی 5ـی 2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "تا ئێستا پێنج هاوپەیمانیی نوێ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تۆمار کراون و وادەی تۆمارکردنیش درێژکراوەتەوە."
"لە بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەرخۆی هەڵبژاردنەکاندا هاتووە، لایەنە سیاسییەکانی ئارەزووی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق هەیە تاوەکو کۆتایی دەوامی ڕۆژی 14ی ئەم مانگە دەتوانن لە کۆمیسیۆن هاوپەیمانێتییەکانیان تۆمار بکەن." جومانە غەلای وای وت.
بەپێى بڕیارى پێشووى کۆمسیۆن ئەمڕۆ دوا وادەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى بوو بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق.
پێشتریش کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئامارێکی فەرمی لە بارەی هێز و لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پێنجەم خولی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و ئاشکرای کردبوو، کە زیاتر لە 320 حزب و پارتی سیاسی لەلایەن کۆمیسیۆن تۆمارکراون و دەبێت هەر هەمووشیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن سەردانی کۆمیسیۆن بکەن، هەروەها زیاتر لە 60 هاوپەیمانیش تۆمارکراون؛ و لە بەرامبەردا پێنج هاوپهیمانیی نوێی تێدایە.
بڕیارە لە 11ى تشرینى دووەمى ئەمساڵدا ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ئەنجامبدرێت.
PM:02:49:04/05/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت