بانکی رافیدەین رەتیدەکاتەوە هیچ قەیرانێکی پارەی نەختینەی هەبێت
وێستگەنیوز-
بانکی رافیدەین رەتیدەکاتەوە هیچ قەیرانێکی پارەی نەختینەی هەبێت و رایدەگەیەنێت، خاوەنی زیاتر لە 8 تریلیۆن دینار یەدەگی یاساییە لە بانکی ناوەندیدا.
لە راگەیەندراوێکدا بانکی رافیدەین رایگەیاند، "هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ هیچ قەیرانێکی نەختینەیی یان ترس و دڵەڕاوکێی بانکیی، پێگەی دارایی بانکی رافیدەین بەهێز و تۆکمەیە، لەگەڵ بوونی یەدەگی یاسایی زیاتر لە 8 تریلیۆن دینار کە لە بانکی ناوەندیی عێراق دانراوە، رافیدەین نەختینەی لەبەردەستدایە و وەبەرهێنانەکان مسۆگەرن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بانکەکە سەروەت و سامانێکی نیشتمانییە، ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە ناوبانگی بانک تەنیا بە سەروەت و سامان ناپێورێت، بەڵکو بە قووڵیی پەیوەندی نێوان بانکەکە و کۆمەڵگاکەی دەپێورێت. بانکی رافیدەین متمانەی خۆی لەلای هاوڵاتییان لە سەختترین بارودۆخدا پاراستووە، ئەمڕۆش بەرجەستەی متمانەی دارایی دەوڵەتی عێراقە".
بانکی رافیدەین ئەوەشی خستەڕوو، "بەراوردکردنمان لەگەڵ داڕمانی بانکی وڵاتانی دیکە قبووڵ ناکەین، بەراوردی نێوان بانکی رافیدەین و ئەو بانکانەی لە وڵاتانی دیکە داڕماون، هیچ بابەتییانە نییە. بانکی رافیدەین هیچ قەرزێکی گەورەی لەسەر نییە و لە ژێر چاودێریی راستەوخۆی بانکی ناوەندیی عێراقدا کاردەکات".
ئەوەشی خستەڕوو، "چاکسازیی ریشەیی و ستراتیژیمان کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی نێودەوڵەتی".
AM:08:58:04/05/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت