وەزیری نەوتی عێراق: یەدەگی غاز بەهێزدەکەین وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین
وێستگەنیوز-
وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەکانی وەزارەت بۆ ئەوەیە، یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراو لە ئەمساڵدا بەهێزبکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ بریکارەکانی وەزارەت، راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمپانیا و وەزارەتەکانی کەرتی نەوت کۆبووەوە و باسیان لەو بابەتانە کرد کە لە بەرنامەی کاری وەزارەتەکەدا هەیە.
وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە گرنگیی دابینکردنی سوتەمەنیی پێویست بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا کردەوە، لە غازی بەرهەمهێنراو، هاوردەکراو و جۆرەکانی تری سووتەمەنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەت پلانی بەهێزکردنی یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراوی هەیە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەکارهێنانیان لە هاوینی ئەمساڵدا، بە مەبەستی کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا".
PM:02:33:28/04/2025
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت