سودانی: پشتیوانی لویس ساكۆ ده‌كه‌ین تا ببێته پاپای ڤاتیكان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ كاردیناڵ لویس ساكۆ راگه‌یاند كه تا شوێنی پاپا فرانسیس بگرێته‌وه و ببێته پاپای ڤاتیكان.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پلاتفۆرمی (X) راگه‌یه‌ندراوێكی كورتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: "پشتگیری خۆمان بۆ كاردیناڵ لویس رافایلی یه‌كه‌م ساكۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك تاكه كاندید له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی پاپای كۆچكردوو فرانسیس له كورسی پیرۆز له ڤاتیكان، به له‌به‌رچاوگرتنی ئاماده‌بوونی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و رۆڵی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی و لێبورده‌یی".
سودانی نووسیویه‌تی: "عێراق یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه رۆڵه‌كانی ئاینی مه‌سیحی به درێژایی مێژوو به برایه‌تی له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی دیكه‌دا ژیاون".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مڕۆش عێراق شوێنكه‌وتووانی هه‌موو كڵێساكان له‌خۆده‌گرێت، به‌و خۆشه‌ویستی و برایه‌تییه‌ی كه له نێو باوه‌ڕدارانی ئایینه جیاوازه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات".
دوێنێ دووشه‌ممه 21ی نیسانی 2025 پاپا فرا‌نسیسی ڤاتیکان لە تەمەنی 88 گیانی لەدەست دا، ئەمەش دوای ئەوەی له ماوه‌كانی رابردوودا بەهۆی هەوکردن و کێشەی سییەکانەوە لە نەخۆشخانە خەوێنرا.
PM:02:57:22/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت