سەرۆک کۆماری عێراق: تەئکید لە پاراستنی مافەکانی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، "له رۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی رۆژنامەنووسانی کوردستان و عێراق دەکەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ وەبیرهێنانەوەی میراتی رۆژنامەوانی دەوڵەمەند و درێژخایەنی گەلەکەمان و رۆڵی رۆژنامەگەری لە دۆکیۆمێنتکردنی مێژوو و گەیاندنی رووداو و هەواڵەکان و تیشک خستنە سەر بابەتە گرنگەکانی ژیانی هاوڵاتییان و تەئکیدکردنەوە لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی ئازادی رۆژنامەگەری و پاراستنی مافەکانی رۆژنامەنووسان و دابینکردنی ئەوپەڕی رووبەری ئازاد بۆ ئازادی رادەربڕین لەپێناو پەرەپێدانی یەکڕیزی و هاوخەباتی نێوان خەڵک و پتەوکردنی رۆحی نیشتمانی".
سەرۆک کۆماری عێراق دەشڵێت، "هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بۆ رۆژنامەگەری کوردی دەخوازین و هەموو هەوڵێک بۆ ئاشکراکردنی راستیەکان و پەروەردەکردنی کۆمەڵگا و پتەوکردنی دیموکراسی و بڵاوکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان بەرز دەنرخێنین. هەمیشە سەرکەوتوو سەرفراز بن".
AM:10:44:22/04/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت