كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێ حزبى راگه‌یاند
وێستگەنیوز-
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێ حزبى راگه‌یاند به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی یاسای.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌یمان ته‌حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی كاروباری حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی كۆمسیۆن رایگه‌یاند، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان سێ حزبی سیاسی هه‌ڵوه‌شاندووەتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای ئه‌وان بووه به‌هۆی ئه‌و پێشێلکارییە یاساییانەی ئەنجامیان داوە، هه‌روه‌ها سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و باره‌گاكانیان داخراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "ژماره‌ی ئه‌و حزبانه‌ی به‌پێی پێویست له‌كۆمسیۆن تۆماركراون گه‌یشتووه‌ته 310 لایه‌ن".
هەیمان تەحسین وتی، "كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی هه‌بوون كه په‌یوه‌ندییان به پێشكه‌شنه‌كردنی حسابی كۆتایی، وه‌رگرتنی هاوكاری له ده‌ره‌وه‌ی عێراق یان په‌یوه‌ستبوونی به قه‌واره بیانییه‌كانه‌وه هه‌بووه".
PM:03:57:21/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 3276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت