لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دڵنیایی دەدرێت
وێستگەنیوز-
راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی عێراق دەستەبەر كراوە و هیچ مەترسییەكی كورتهێنان نییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی "الصباح"ی عێراقی رایگەیاندووە، "لە یاسای بودجەدا مووچەی فەرمانبەران دەستەبەر كراوە و هیچ مەترسییەك لەسەر موچەكانیان نەهێڵراوە، هەروەها، سەرەڕای ئەوە بودجە بۆ پرۆژەكانییش ئامادە كراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یاسای بودجە لەسەر بنەمای خەرجییە نەرمەكان داڕێژراوەتەوە كە بریتییە لە سیاسەتی كەمكردنەوەی خەرجییەكان و زۆرترین بڕی بودجە تێیدا دەگاتە 200 ترلیۆن دینار، كەمترینیشی 150 ترلیۆن دینارە و، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتیش بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە".
مەزهەر محەمەد ساڵح دەشڵێت، "پێدەچێت نزیكەی 64 ترلیۆن دینار كورتهێنان لە بودجەدا هەبێت، ئەوەش دەكرێت لە رێگەی قەرزەوە پڕ بكرێتەوە كە كاریگەری ناكاتە سەر بازاڕ و هیچ مەترسییەكیش دروست ناكات".
PM:03:07:21/04/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت