وشکەساڵی پارێزگای زیقار بەرەو ئایندەیەکی مەترسیدار دەبات


وێستگەنیوز_

پرسی بەرنەدانەوەی ئاو، وشکەساڵی و بە بیابان بوونی زەوییەکانی، پارێزگای زیقاری تەواو هەراسان کردووە و  بەگوێرەی ئامارێک، "تەنیا لە سنووری ئەو پارێزگایە حەوت هەزار خێزان لەتاو بێئاوی کۆچیان کردووە." حکومەتی خۆجێی پارێزگاکەش دەڵێت: بەغدا لە چارەسەرکردنی قەیرانی بێ ئاوی کەمتەرخەمە، ئەوەی هەیەتی تەنیا بەڵێنە و جێبەجێ ناکرێن."

لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا، پارێزگای زیقار رووبەڕووی وشکەساڵییەکی قورس بووەتەوە و بەشێوەیەکی ڕوون کاریگەریی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ داناوە و پاشەکشەی گەورەی پێ کردووە. 

لەلایەکی دیکەوە.، وشکەساڵی بووەتە هۆی لەناوچوونی سامانی ئاژەڵیش، کە ئەمە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ئاسایشی خۆراک هەیە.

دەوترێت لە ئێستادا بەهۆی کەم ئاویەوە، سامانی ئاژەڵ لەناوچووە، تەنانەت "ئاژەڵە کێوییەکانی هاوشێوەی مار و گورگەکانیش بەهۆی بێ ئاویەوە خەریکە لەناو دەچن."

حکومەتی خۆجێی زیقار داوای لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق کردووە چارەسەری بەپەلە پێشکەش بکەن لەپێناو ڕزگارکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و دانانی سنوورێک بۆ کۆچی گوندنیشینان.

لەو بارەیەوە، سەلامە سەرهید، یاریدەدەری پارێزگاری زیقار دەڵێت، "پرسی کەم ئاوی پرسێکە چەندین ساڵە هەیە و کەڵەکە بووە، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی بەغداش هیچ چارەیەکی بۆ ئەم کێشەیە پێ نییە. نزیکەی حەوت هەزار خێزان کۆچیان کردووە بۆ ناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست، چونکە ژیانی ئەوان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە."


PM:12:50:21/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت