لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەستیپێکرد
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی نیسانی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "یەکەکانی ژمێریاریی وەزارەت و پارێزگاکان و دەستە سەربەخۆکان، نوێنەریان بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی مووچە رەوانەی وەزارەت بکەن و پابەندی ئەو خشتە مانگانەیە بن کە بۆ ریزبەندی دابەشکردنی مووچەکە دانراوە و هەموو رێکارەکان تەواو بکەن".
وابڕیارە دوابەدوای کۆتایی هاتنی دابەشکردنی مووچە لە عێراق راستەخۆ مووچەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دابەشبکرێت.
AM:10:05:20/04/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت