بەرپرسێکی کەمپی هۆل: 241 خێزانی عێراقی گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان
وێستگەنیوز_
بە وتەی بەرپرسێکی کەمپی هۆل، 241 خێزانی چەکدارانی داعشی عێراقی کەمپی هۆلیان لە پارێزگای حەسەکەی سووریا جێهێشت و بەرەو خاکی عێراق بە ڕێ کەوتن.
ئەمرۆ سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، شوکری حەجی، بەرپرسی نوسینگەی دەرچوون لە کەمپی هۆل بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، "لەسەرەتای ئەم ساڵەوە ئەمە 25هەمین کاروانی گەڕانەوەی خێزانیە عێراقییەکان بۆ وڵاتەکەیان"، ئاماژەی بەوەش کرد، "ژمارەی ئەم کاروانە 241 خێزانە، کە لە 865 کەس پێکهاتوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمساڵ کار بۆ چۆڵکردنی ئەو خێزانە عێراقیانەی کە ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان هەیە دەکەن، هەروەها هەماهەنگی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی عێراقیش لەوبارەوە بەردەوامە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی 20 پاسی عێراقی گەیشتنە پارێزگای حەسەکە، گەڕانەوەی ئەوانە لە کەمپی 'هۆل'ەوە بۆ عێراق، لە ڕێگەی دەروازەی سنووری یەعروبیەوە دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە.
زرێپۆشەکانی ئەمریکا یاوەری پاسەکانیان کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی هاوپەیمانان بووە بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنیان بە سەلامەتی بۆ ناو خاکی عێراق.
PM:08:18:15/04/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت