فوئاد حسێن: گۆڕانكاری گه‌وره له ناوچه‌كه رووده‌دات
وێستگه‌نیوز-
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند كه گۆڕانكاری گه‌وره له ھاوسه‌نگی ھێز له ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه توركیا ھاوبه‌شێكی گرنگه له ھه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا.
فوئاد حسێن له میانی چواره‌مین كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا، چاوی به نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی كه‌وت له‌وانه، (TRT Arabic)، (RT Arabic) و (CNN Türk) كه له میانیدا باسی له ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگی سه‌ر ئاستی ھه‌رێمی نێوده‌وڵه‌تی، ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵوێستی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه گرنگانه كرد.
سه‌ره‌تا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی پێشھاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه وتی: "گۆڕانكاری گه‌وره له ھاوسه‌نگی ھێز له ناوچه‌كه‌دا، رووده‌دات كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی جیۆسیاسی له ناوچه‌كه‌دا، ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به سوریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌قامگیری سوریا، فاكته‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌قامگیری ته‌واوی ناوچه‌كه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، به‌تایبه‌تی ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی سوریا، دۆخه‌كه ئاڵۆزتر و گرژییه‌كان زیاتر ده‌كات".
فوئاد حسێن به توندی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی سه‌ركۆنه كرد و رایگه‌یاند كه "ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، پێشیڵكارییه‌كی روون و ئاشكرای یاسای نێوده‌وڵه‌تییه"، ھه‌روه‌ھا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دووپات كرده‌وه.
هاوكات باسی له دۆخی لوبنان كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته قه‌یرانه‌كان له ناوچه‌كه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك به كرده‌ی سه‌ربازیی.
وتیشی: "ئێمه ھه‌وڵده‌ده‌ین ھاریكارییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا پته‌وتر بكه‌ین، به تایبه‌تیش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ھاوبه‌شه‌كان، وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رێكخستنی ھاتوچۆی سنوور".
فوئاد حسێن راشیگه‌یاند كه "توركیا ھاوبه‌شێكی گرنگه له ھه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا".
هاوكات خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و وتی: "ئومێد ده‌كه‌ین گفتوگۆكانی به‌رده‌وام بن و نێوان ھه‌ردوولا بگه‌نه رێكه‌وتنێكی به‌رایی كه تارمایی جه‌نگ له ناوچه‌كه دوور بخاته‌وه".
وتیشی: "ئێران و ئه‌مریكا ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ به‌رده‌وامبوون له گفتوگۆكانی نێوانیان و ئێمه‌ش ئه‌مه به ھه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌زانین".
PM:05:10:15/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت