کۆمسیۆنی عێراق وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردن دیاریکرد
         
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
	
	کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی  لیست و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکراکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "ئەمڕۆ دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ لیست و هاوپەیمانێتییەکان کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەشداردەبن دەکرێتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "پرۆسەی تۆمارکردنەکە تاوەکو رۆژی 4ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و دوا وادەش دەبێت بۆ پرۆسەکە، هاوکات سەجەم لیست و هاوپەیمانێتی و لایەنە سیاسییەکان دەبێت لە نوسینگەی نیشتیمانی بەغدا ناوی خۆیان تۆماربکەن".
بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.
        
        
AM:10:58:15/04/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1480
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت