وەزارەتی تەندروستیی عێراق: سێ هەزار کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە تەندروستییان تێکچووە


وێستگەنیوز-

لە دوێنێ دووشەممە 14ی نیسانی 2025، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە و دەستەی کەشناسیش هۆشداری بە هاوڵاتییاندا لە ماڵەکانیان بمێنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سێ هەزار کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە تەندروستییان تێکچووە و تووشی هەناسەتووندی بوون".

دەستەی كەشناسیی عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە تا خۆڵبارینەكە تەواو دەبێت، هەروەها ئەمڕۆش لەو ناوچانەی خۆڵبارینەکەی زۆرە دەوام راگیراوە و کراوەتە پشوو.


AM:08:36:15/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت