هۆشدارییەک لە کەشناسییەوە بۆ هاوڵاتییان


وێستگەنیوز-

دەستەی كەشناسیی عێراق هۆشدارییەكی بڵاوکردەوە لەبارەی خراپی كەشوهەوا و دروستبوونی خۆڵبارین.


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی نیسانی 2025، دەستەی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، "لە بەشێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆڵبارینی تووند دروست بووە و بەهۆیەوە كووچە و كۆڵان و شەقامەكان بەتەواوی تاریك بووە".

ئاماژە بەوەدەکات، "داوا لە هاوڵاتییان دەكەین بەتایبەت ئەوانەی كێشەی هەناسەدان و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە تا خۆڵبارینەكە تەواو دەبێت".

هەروەها داوای لە شوفێران كرد تا پێیان دەكرێت ئەمشەو گەشتی شەقامە سەرەكی و نێوان پارێزگاكان نەكەن بەهۆی ئەوەی مەودای بینین بەهۆی خۆڵبارینەوە بەڕێژەیەكی بەرچاو كەم دەبێتەوە.


PM:07:00:14/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت