عێراق و توركیا جه‌خت له جێبه‌جێكردنی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی نیسانی 2025 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌قی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی سه‌باره‌ت به پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی میكانیزمی ئه‌منیی ئاستی باڵای نێوان عێراق و توركیای بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هه‌ردوولا جه‌خت له جێبه‌جێكردنی په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی عێراق و توركیا، پێنجه‌مین كۆبونه‌وه‌ی میكانیزمی ئه‌منیی ئاستی باڵای نێوان هه‌ردو وڵات ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ئه‌نتاڵیا به به‌شداریی فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌زیری به‌رگری و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی له لایه‌نی عێراقی، هه‌روه‌ها وەفدەكەی تورکیا بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بووە، هەریەك لە یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی و، ئیبراهیم کاڵن، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و، مونیر قەرە ئۆغڵو بریکاری وەزیری ناوخۆ، بەشداربوون.
دوابه‌دوای ته‌واوبونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، وه‌فده‌كه‌ی عێراق و توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا هاتووه:
* رێزگرتن له پاراستنی سه‌لامه‌تی و سه‌روه‌ری خاكی یه‌كتر.
*زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له سه‌رجه‌م بواره‌كان، به بواری سه‌ربازی و پاراستنی ئاسایشی سنوره‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر‌و پێشه‌سازی به‌رگری و وزه‌و ئاو و پرۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان.
*پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌بواری دامه‌زراوه‌یی و، گرنگیدان به بایه‌خی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی له (8)ی ئایاری داهاتوو بۆ توركیا، بۆ گرێدانی چواره‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هاوكاری ستراتیجی.
*كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی له گرنگی جێبه‌جێكردنی داواكه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كردووه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی كرێكاران و دانانی چه‌ك.
_پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مپی هۆل و رۆژ و كه‌مپه‌كانی تر له سوریا.
*هه‌ردوولا پێشوازییان له كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا كردووه له مه‌سقه‌ت، جه‌ختیان كردووه به‌رده‌وامبونی گفتوگۆكان رێگا خۆشده‌كات بۆ چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه.
PM:09:35:13/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت