هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەم یاسایەی ئێستا ئەنجام دەدرێت


وێستگەنیوز-

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت بڕیاریدا هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەپێی ئەو یاسایە بکرێت کە ئێستا هەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ى نیسانی 2025، هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت لە کۆشکى حکومی لە ناوچەى سەوزى بەغدا کۆبوونەوە و راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، "بەشدارانى کۆبوونەوەى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت، رێککەوتوون هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەگوێرەى ئەو یاسایە بکرێت کە ئێستا هەیە بەبێ ئەوەى هەموار بکرێتەوە".

یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمان و ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق لە ساڵى 2023 لە پەرلەمان هەموار کرایەوە، عێراقى کردووە بە 18 بازنەى هەڵبژاردن و بە سیستمى سانتلیگۆى 1.7 دەنگى براوەکان هەژمار دەکرێت.

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، رۆژى 11ی تشرینى دووەمى 2025 دیاری کردووە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق.


PM:11:23:10/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت