عێراق و ئه‌مریكا دوو رێككه‌وتنیان له بواری وزه‌دا واژوو كرد
وێستگه‌نیوز-
به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، عێراق و ئه‌مریكا سێ یاداشتنامه‌یان واژوو كرد كه دووانیان له بواری وزه‌دان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رپه‌رشتی رێوڕه‌سمی واژۆكردنی دوو یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی له بواری كاره‌با و غاز و یاداشتانه‌مه‌یه‌ك له بواری بازرگانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرد.
نووسینگه‌ی سودانی ده‌ڵێت یاداشتنامه‌ی یه‌كه‌م له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (جی ئی ڤێرنۆڤا / GE VERNOVA )یه كه پڕۆژه‌كانی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی گازی تێكه‌ڵاو تا 24 هه‌زار مێگاوات ده‌گرێته‌وه له پلانێكدا كه گه‌وره‌ترین و نوێترینه له مێژووی عێراقدا له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ده‌سته‌به‌ركردنی دارایی ده‌ره‌كی له بانكه جیهانییه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له دۆسیه‌ی كاره‌بادا، یاداشتنامه‌ی دووه‌م واژوو كرا كه چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی هاوكاری نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمه‌ڵه‌ی (UGTRenewable) ده‌گرێته‌وه بۆ دامه‌زراندنی پڕۆژه‌یه‌كی ته‌واوكاری وزه‌ی خۆر به توانای (3000) مێگاوات و سیسته‌می عه‌مباركردنی وزه‌ی پاتری تا 500 مێگاوات له كاتژمێرێكدا، و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه و دابه‌شكردنی كاره‌با و دروستكردنی (1000 كیلۆمه‌تر) له ژێرخانی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌زووی راسته‌وخۆی ڤۆڵتی به‌رز، له‌گه‌ڵ ماوه‌ی دوو ساڵ گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و ڕاهێنان و كارپێكردن و چاككردنه‌وه، كه له‌لایه‌ن بانكی هه‌نارده و هاورده‌ی ئه‌مریكا و ده‌زگای هه‌نارده‌كردنی به‌ریتانیا، و بانكی جه‌ی پی مۆرگان وه‌ك بانكی ڕێكخه‌ر داراییه‌كه‌ی دابین ده‌كرێت.
هاوكات سودانی سه‌رپه‌رشتی ڕێوڕه‌سمی واژۆكردنی سێیه‌م یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان فیدراسیۆنی ژووری بازرگانی عێراق و ژووری بازرگانی ئه‌مریكای كرد له چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی هاوكاری ئابووری دوولایه‌نه.
یاداشتنامه‌كه نۆ مادده له‌خۆ ده‌گرێت له بواره‌كانی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دامه‌زراوه‌كان و كۆمپانیاكان و ڕێكخراوه‌كان و بازرگانانی عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و هاریكارییه‌كان و زانستی و ته‌كنه‌لۆژیای داهاتوو و گرنگیدان به په‌ره‌پێدانی هاوكاری نێوان كۆمپانیا بچووك و مامناوه‌نده‌كانی هه‌ردوو وڵات.
PM:10:22:09/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت