وێستگەنیوز_
ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق رۆژى 11ى تشرینى دووەمى ئەمساڵى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران دیاریی کرد.
ئەمرۆ چوارشەممە 9ـی 4ـی 2025، بەگوێرەی راگەیەندراوێکى نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا بە دەنگدان؛ رۆژى 11ى تشرینى دووەمی 2025ـی بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن یەکلاکردووەتەوە.
ئەمرۆ کوبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، دواى دوو کۆبوونەوە یەک لەدواى یەکەکەى دوێنێ کە بەپێى راگەیەندراوێکى نوسینگەى محەممەد شیاع سوودانى، بۆ قەرەبووکردنەوەى ئەو کۆبوونەوانە بوو کە هەفتەى رابردوو بەهۆى پشووەکانى جەژنەوە نەتوانرا ئەنجام بدرێن.
AM:10:46:09/04/2025
ئهم بابهته 1628
جار خوێنراوهتهوه