وه‌فدێكی باڵای بازرگانی ئه‌مریكا گه‌یشته به‌غدا
وێستگه‌نیوز-
له پێشهاتێكی گرنگی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كانی نێوان واشنتۆن و به‌غدادا، وه‌فدێكی باڵای بازرگانی ئه‌مریكا كه نوێنه‌ری 60 كۆمپانیای بواره جیاوزه‌كان له خۆده‌گرێت گه‌یشته عێراق.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ژووری بازرگانی ئه‌مریكی به سه‌رۆكایه‌تی ستیڤ لوتس سه‌ركردایه‌تی شاندێكی 101 كه‌سی ده‌كات بۆ عێراق كه له نزیكه‌ی 60 كۆمپانیای ئه‌مریكی له كه‌رتی وزه و ته‌كنه‌لۆیا و چاودێری ته‌ندروستی پێكهاتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئه‌مه یه‌كه‌م ئه‌ركی بازرگانییه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ندكراوه بۆ عێراق و گه‌وره‌ترین ئه‌ركی بازرگانی ئه‌مریكایه بۆ عێراق له مێژوودا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا كه له 7 تا 9ی نیسان ده‌خایه‌نێت، ئه‌ندامانی شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بنه‌وه و په‌یوه‌ندی به كۆمپانیا عێراقییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنیش واژۆ ده‌كه‌ن".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردووه كه "ژووری بازرگانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی عێراق یاداشتێكی سه‌ره‌كیی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كردووه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌مریكی و عێراق، ئه‌م هاوبه‌شییه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكارییه ئابورییه درێژخایه‌نه‌كانی نێوان هه‌ردوولا".
PM:11:24:07/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت