راوێژکارێکی سوودانی: مووچە لە چوارچێوەی بودجەی 2025ـدا بە تەواوی دابینکراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە


وێستگەنیوز_

مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق دەربارەى دابینکردنى مووچە لە ئەمساڵدا سەرەڕاى دابەزینى نرخى نەوت دڵنیایى دەداتە مووچەخۆران.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 7ـی 4ـی 2025،‌ مەزهەر محەممەد ساڵح لە لێدوانێکدا رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی بودجەی 2025ـدا بە تەواوی دابینکراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە، تەنانەت دوای دابەزینی نرخی نەوتیش.

دووپاتیشی کردەوە کە، "حکومەت کاردەکات بۆ پاراستنی مووچەی مانگانە و بە هیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت".

ئەو راوێژکارە ئاماژەی بەوەشکردووە، "عێراق لە ساڵانی رابردوودا بە قەیرانى زۆردا تێپەڕیوە، کە نرخی نەوت زیاتر لە ئێستا دابەزیوە، بەڵام توانیویەتی مووچە دابین بکات، چونکە مووچە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی کارکردنی حکومەت."

ئەمەش پاش ئەوە دێت، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا و بە تایبەت پاش بڕیارەکانی دۆناڵدخ ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.


PM:12:19:07/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت