لە سەرتاسەری عێراق مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە ماندەگرن
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی نیسانی 2025، لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەران بەڕێوەبچێت.
لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی هەماهەنگی مانگرتنی مامۆستایان رایگەیاند، "بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند داواکارییەک، مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکان بەڕێوە دەچێت".
فەرمانبەران و مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق داوای زیاد کردنی مووچە و شایستە داراییەکانیان دەکەن لەگەڵ پێدانی چەند مافێکی دیکە.
ئاماژە بەوەکراوە، "دەبێت یاسای خزمەتی پەروەردەیی لەگەڵ خزمەتی زانکۆیی لە رووی مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانیان هاوتا بکرێن کە دەرماڵەکانی بڕوانامە و ناونیشانی زانستی، هاتوچۆ، هاوسەرگیری و منداڵ، دەگرێتەوە."
لەبەرانبەردا، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی لە سەرجەم پارێزگاکان، هەموو مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەکانی ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی نیسانی 2025، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەوام ئاساییە و دەبێت پابەندی دەوام بن.
AM:08:56:06/04/2025
ئهم بابهته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت