سودانی بۆ پزیشكیان: هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئێران ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری كۆماری ئێرانه‌وه پێگه‌یشت و تیایدا رایگه‌یاند كه عێراق هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئێران ره‌تده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه پێگه‌یشت و تیایدا پیرۆزبایی ئاڵوگۆڕ كرا و جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامی، له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و مه‌ترسییه‌كان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی.
له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا سودانی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه كه "عێراق هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ڕه‌تده‌كاته‌وه و پابه‌ندبوونی به ئاسایش و سه‌قامگیریی دووپاتكرده‌وه".
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە کە هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی هاوكاری دوو لایه‌نه له بواره جیاوازه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو وڵات و گه‌له‌كانیاندا بێت.
PM:03:56:01/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت