نووسینگه‌ی سیستانی: سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی ئاداری 2025/ نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هاتووه "نووسینگه‌ی سه‌ماحه‌تی عه‌لی سیستانی له نه‌جه‌ف رایده‌گه‌یه‌نێت كه سبه‌ی دووشه‌ممه 31-3-2025)، یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌والی ساڵی 1446ی كۆچی و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له هه‌رێمی كوردستان جه‌ژن بوو، هاوكات به‌شێك له دانیشتوانی ناوچه سوننه‌نشینه‌كانی عێراق به‌بێ گوێدانه پاشگه‌زبوونه‌وه‌كه‌ی دیوانی وه‌قفی سوننی، ئه‌مڕۆیان كرده جه‌ژن و له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان نوێژی جه‌ژنیان كرد.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه دیوانی وه‌قفی سوننی رایگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م پاشگه‌ز بووه‌وه و هاوڵاتیانی ئاگادار كرده‌وه كه دووشه‌ممه جه‌ژنه.
PM:07:28:30/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت