وەزیری کارەبای عێراق: ئەگەر سزاکانی ئەمەریکا هاوردەکردنی غازی ئێران بگرێتەوە، رووبەڕووی هاوینێکی تاقەت پڕوکێن دەبینەوە


وێستگەنیوز-

وەزیری کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر سزاکانی ئەمەریکا هاوردەکردنی غازی ئێران بگرێتەوە، رووبەڕووی هاوینێکی تاقەت پڕوکێن دەبنەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، لە ئەمەریکا گفتوکان لەبارەی ئەو پرسە بەردەوامە.


ئەمڕۆ هەینی 28ی ئاداری 2025، زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، "سزاکانی ئەمەریکا هاوردەکردنی کارەبای عێراق لە ئێران دەگرێتەوە، بەڵام سەبارەت بە غاز بڕیارەکە روون نییە".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر سزاکانی ئەمەریکا هاوردەکردنی غازی ئێران بگرێتەوە، رووبەڕووی هاوینێکی تاقەت پڕوکێن و گەرم دەبینەوە".

وەزیری کارەبای عێراق ئەوەشی وت، "تائێستا لە واشنتن گفتوگۆکان سەبارەت بە هاوردەکردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق بەردەوامە".

وەستانی هاوردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق دەبێتە هۆی داخستنی بەشێک لە وێستگەکانی کارەبا، چونکە عێراق جگە لە غازی ناوخۆ بۆ کارکردنی وێستگەکانی کارەبا پشت بە غازی ئێران دەبەستێت.


PM:04:18:28/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو