حکومەتی عێراق جەژنانە دەدات بە بەشێک لە مووچەخۆران
وێستگەنیوز-
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستدەكرێت بە خەرجكردنی مووچەی خانەنشینانی بیمەكراو بۆ مانگی چوار و لەگەڵ پاداشتێك بە بڕی 50 هەزار دینار بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە.
خلود حەیران، بەڕێوبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران رایگەیاند، "سەرجەم رێكارەكانی پەیوەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینكراوانی بیمەكراو لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستپێكردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، هەر كرێكارێكی خانەنشین بڕی 50 هەزار دینار جەژنانەی پێدەدرێت كە لەگەڵ مووچەكانیان دەتوانن وەریبگرن".
PM:08:27:27/03/2025
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت