سوودانی بڕیاریداوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی کاندید بکاتەوە
وێستگەنیوز_
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: لەڕێگەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی سیاسی، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق خۆم کاندید دەکەمەوە.
میدیا عێراقییەکان دەڵێن، ئەو وتانەی سوودانی لە کاتێکدایە، شارەزایانی سیاسی پێیان وایە "چانسی محەممەد شیاع سوودانی بۆ گەڕێکی دیکەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لاوازە."
پێشتر دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، کۆمیسیۆن دەستی بە ئامادەکارییە تەکنیکییەکان کردووە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە ببات.
AM:11:10:27/03/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت