دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا
وێستگه‌نیوز-
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند یاسایه‌كی تر دواخرا.
د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی وتی: "دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق تاوه‌كو دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دواخرا".
بڕیار وابوو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق به پێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی بڵاوی كردبووه‌وه بۆ ده‌نگدان به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه له‌م باره‌وه بۆ جاری دووه‌م دواخرا.
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه كوردییه‌كان ئاماده‌بوون، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی شیعه و سوننه نه‌چوونه هۆڵی په‌رله‌مان و به‌وهۆیه‌وه نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌كرا و دانیشتنه‌كه بۆ دوای جه‌ژن دواخرا.
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو شه‌وی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بونی نیسابی یاسایی، كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵگیرا بۆ ئه‌مڕ، ئه‌مڕۆش جارێكی تر دواخرایه‌وه.
یه‌كه‌م جار نییه كه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو ناكرێت، پارت و لایه‌ن هه‌ن داوای به پارێزگابوونی قه‌زای دیكه‌ی عێراقی ده‌كه‌ن.
PM:10:02:26/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت