په‌رله‌مانی عێراق بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند یاسایه‌كی تر كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند یاسایه‌كی تر له‌نێویاندا هه‌مواری یاسای حه‌شدی شه‌عبی كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26ی ئاداری 2025، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی كارنامه‌كه، بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی په‌رله‌مانه‌وه ئاماده كراوه.
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو شه‌وی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بونی نیسابی یاسایی، كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵگیرا بۆ ئه‌مڕۆ.
یه‌كه‌م جار نییه كه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو ناكرێت، پارت و لایه‌ن هه‌ن داوای به پارێزگابوونی قه‌زای دیكه‌ی عێراقی ده‌كه‌ن.
PM:05:18:26/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت