عێراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ بریتش پترۆلیۆم بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ئیمزا كرد
وێستگه‌نیوز-
به چاودێری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم (BP)ی به‌ریتانی گرێبه‌ستێكیان بۆ په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی چوار كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ئیمزا كرد.
به‌پێی راگه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌رپه‌رشتی مه‌راسیمی ئیمزاكردنی ئه‌و گرێبه‌سته بووه كه وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بی پی به‌ریتانی ئه‌نجامیانداوه، بۆ په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنان له چوار كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك كه بریتین له كێڵگه‌كانی بابا وئاڤانا، بای حه‌سه‌ن، جه‌مبور، و خه‌باز.
هه‌ر له رێوڕه‌سمی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه‌دا مورای ئوشینكلوس سه‌رۆكی جێبه‌جێكای كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم ئاماده بووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسنگه‌ی سودانی باس كراوه، ئامانج له‌و گرێبه‌سته، زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوه به‌و ئامانجی رۆژانه بتوانرێت 420 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له كێڵگانه به‌رهه‌مبهێنرێت. سه‌ره‌ڕای به‌رزكردنه‌وه‌ی یه‌ده‌گی هایدرۆكاربۆن و وه‌به‌رهێنان له‌و غازه‌ی له كێڵگه‌كان دێته‌ده‌ره‌وه له ڕێگه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنی دامه‌زراوه‌كانی كۆمپانیای غازی باكوور بۆ به‌رهه‌مهێنانی (400) ملیۆن پێ سێجا ستاندارد له ڕۆژێكدا و دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با به توانای 400 مێگاوات.
راشیگه‌یاندووه كه پڕۆژه‌كه ده‌بێته‌هۆی وه‌ستاندنی به‌رده‌وامی سووتانی غازی كێڵگه‌كان له‌ڕێی به‌كارهێنانی به شێوه‌یه‌كی گونجاو و دابینكردنی سووته‌مه‌نی پێویست بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، سه‌ره‌ڕای دابینكردنی هه‌لی كار له بواره جیاجیاكاندا.
PM:04:32:26/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت