سوودانی بۆ کۆمسیۆن: پێویستە هەڵبژاردن بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدرێت
وێستگەنیوز_
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە دیدارەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرد بۆ هەڵبژاردنی گشتی و کارکردن لەسەر دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان لەپێناو بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ دواکەوتن و بەئاسانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، باس لە رێکارەکانی کۆمسیۆن کرا، بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و بەردەوامیی تۆمارکردنی دەنگدەرانی نوێ، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی مافی هەموو هاوڵاتیان بۆ گێڕانی رۆڵی خۆیان لە هەڵبژاردنەکان.
هاوکات، "بڕیارە لە مانگەکانى کۆتایى ئەمساڵ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوەبچێت."
PM:07:38:25/03/2025
ئهم بابهته 552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت