پێچەوانەی نوسینگەی سیستانی؛ لایەنێکی شیعە رۆژی یەکشەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرد


وێستگەنیوز_

پێچەوانەی نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان کە دوێنێ وتیان جەژن دەکەوێتە 31ـی ئازارەوە، ئەمڕۆ نوسینگه‌ی شه‌رعی ده‌زگای محه‌مه‌د حسێن فه‌زڵوڵڵا، یەکێکی تر لە مه‌رجه‌عی شیعه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 30ـی ئاداری 2025ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاری كرد.

نووسینگه‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووەته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، به‌پێی حیساباتی وردی فه‌له‌كناسی كه‌ فیقهیی مه‌رجه‌ع پشتی پێده‌به‌ستێت، ئه‌وا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ یەکشەممە نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق ڕایگه‌یاند، ئێوارەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو چاوەڕوانی بینینی مانگ دەكەن و پێشبینی دەكەن بینینی مانگ زۆر روون و بەرزبێت و رۆژی دووشەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.


PM:01:50:24/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت