ئەمشەو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکەنەوە
وێستگەنیوز_
خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای خزمەت و خانەنشینیی حەشدی شەعبی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمشەو کاتژمێر 08:00 کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەست پێ دەکەنەوە.
بە گوێرەی کارنامەکە، یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی لەناو ئەجێندای کۆبوونەوەکەدایە و بڕیارە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
یاساکە لە 18 ماددە پێک هاتووە و تێیدا ڕێکخستەنەوەی حەشد، مۆڵەت، دەرماڵە، پلە بەرزکردنەوە و خانەنشینی لەخۆ دەگرێت.
هێزە شیعییەکان ناکۆکی قوڵیان لەسەر یاساکەی حەشدی شەعبی هەیە و هەردوو فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا و سادیقوون، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئەوەی یاساکە نەخرایە کاری پەرلەمانەوە، بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کرد.
AM:09:25:24/03/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت